بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی سویدی، (تی تی)، لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی سیلان، کە بەهۆی سێکسەوە تووش دەبن، لە نێو گەنجاندا زۆر زیادی کردووە.
لەساڵی ڕابردووەوە ڕێژەی تووشبووان بە نەخۆشی سیلان لە سکێنەی سوید، بە ڕێژەی 76٪ زیادی کردووە، هاوکات لە ئۆپسالا، لە سەدا 81 زیادی کردووە.
پێشتر ئەو زیادبوونە زیاتر پەیوەندی بە پیاوانەوە هەبووە کە لەگەڵ پیاواندا سێکس دەکەن، بەڵام ئێستا لەناو ئافرەتانی تەمەن 30 و 39 ساڵ و، هەروەها لە نێوان کەسانی مامناوەنددا هەوکردنەکە لە زیادبووندایە.