لەبەر ئەم هۆکارە خانەنشینان هاواریان لێ هەستا

لەماوەی ساڵی ڕابردوودا نرخی خۆراک لەسەدا 20 بەرزبۆتەوە، ئەوەش بەگوێرەی ڕاپرسییەکی ساڵانەی نرخ، کە لەلایەن ڕێکخراوی خانەنشینان (PRO) ئەنجام دراوە و، کاریگەری لەسەر زۆربەی دانیشتوان، بەتایبەتی خانەنشینان هەبووە.

سەرۆکی ڕێکخراوەکە، ئۆسا لیندستەم، دەڵێ: “زۆر کەس بێ هیوا بوون و هانامان بۆ دێنن”. لەساڵی 2022دا، سوید بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و بەنزین و دیزلی بەخۆیەوەبینی و، نرخی خۆراکیش بەدەر نەبوو لێی، لە یەک ساڵدا لەسەدا 20 نرخی خۆراک زیادی کرد.

ڕێکخراوەکە ڕاپرسییەکەی ئەنجامداوە، کە کاڵایەکی دیاریکراو دیاری دەکات و، دواتر نرخەکەیان بەراورد دەکات، ئەوەش لەنێو سەدان دوکان لە سەرتاسەری سوید.

لیندستەم وتی: “لەسەدا 20 زیادکردنەکە زۆرە و لەبەرانبەریشدا مووچەی خانەنشینی کەم دەدرێت، زۆرێک لە خانەنشینان دەڵێن، کە دەچن بۆ کۆگاکان بەڵام ناتوانن ئەو شتانە بکڕن کە پێویستیانە”.

جێی باسە، ڕێکخراوەکە داوای لە سیاسەتمەداران کرد، کە مووچەی خانەنشینان زیاد بکەن و مەرجەکان بۆ خانەنشینان باشتر بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن