بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم ئازارەت هەبوو ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار

گەر بۆ ماوەی سێ هەفتە زیاتر ئازاری گوڕقت هەیە و، چەندین دەرمانی ئازار شکێنت خواردووە و چاک نەبوویتەوە، واتە نیشانەیەکە کە لەوانەیە ئاماژەبێ بۆ تووشتبوونت بە شێرپەنجەی قوڕگ.

شێرپەنجەی قوڕگ نەخۆشییەکی دەگمەنە و کە زوو دۆزرایەوە، ئەگەری چارەسەری سەرکەوتوو دەبێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی، توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا، ئامۆژگاری چوار نیشانەی کردووە بۆ ئەوەی چاودێری تەندروستی قوڕگکتان بکەن:

گۆڕانی دەنگ

یەکێ لە باوترین نیشانەکان لە نێوان تووشبوان بە شێرپەنجەی قوڕگ، گۆڕانی دەنگیانە

ئەگەر دەنگی تۆ بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ هەفتە بێزارکەربوو، بە دوای ئامۆژگاری پزیشکیدا بگەڕێ، چونکە نەخۆشی قوڕگت دەبێتە هۆی هەوکردنی سینگیشت

ئازار، یا ئەستەمیت قووتدان

ئەگەر تۆ ئازارت هەیە، یا بە ئەستەم دەتوانی پاروو قووت بدەیت، ئەمە لەوانەیە نیشانەیەک بێت کە شتێک هەیە

لەم حاڵەتەدا پێشنیار دەکرێت سەردانی پزیشک بکەیت، ئەگەر بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک هەست بەمانە بکەیت:

 وا هەست دەکەیت شتێکی بچووک لە گەرووتدا چەقیوە

بەتەواوی ناتوانیت خواردن قووت بدەیت

هەندێک ئازار، یا هەستێکی سووتاندن لەکاتی قووتدانی خۆراکدا هەیە

کورتبوونی هەناسە

کورتبوونی هەناسە، نیشانەیەکی نیگەرانییە کە پێویستی بە ئامۆژگاری پزیشکی بەپەلە هەیە

دابەزینی کێش

لە ناکاو دابەزینی کێش، نیشانەیەکی زۆری تووشبوونی شێرپەنچەی قوڕگە

لەوانەیە ڕوو بدات چونکە نەخۆشەکە بەهۆی ئازار، یان سەختی قووتدان کەمتر دەخوات

پێویستە پزیشکەکەت ببینیت، ئەگەر لە ماوەیەکی کورتدا ٤ بۆ ٥ کیلۆ، یا زیاتر لە دەست بدەیت

ڕەنگە بە دڵت بن