کچە خوێندکارێک بە بەرچاوی بنەماڵەکەیەوە دەڕفێندرێت

کچە خوێندکارێکی تەمەن ١٨ ساڵی کۆلێژی تەکنیکی کچان، لەکاتی هاتنە دەرەوەی لە بەشەنێوخۆیی ئەو کۆلێژەدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە.


بەگوێرەی هەواڵێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٢ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، کچە خوێندکارێکی کورد بە ناوی باران موحیبی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی شاری بروجێردی سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە شاری سنە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


ئەو کچە خوێندکاری کۆلێژی تەکنیکی کچانەی شاری سنەیە و، کاتێ لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لە بەشەنێوخۆیی ئەو کۆلێژە هاتوونەتە دەرەوە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.

جێی باسە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی باران موحیبی لە بەردەستدا نییە و، بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.

ڕەنگە بە دڵت بن