منداڵانی کۆچبەر لەم وڵاتەدا لەسەر داهاتی کەم دەژین

ڕاپرسییەک دەریدەخات، کە بەشێکی منداڵانی پەنابەران، لە ئاستێکی نزمی داهاتدا دەژین، ئەوەش بەرانبەر بە منداڵانی سویدی زۆر بەرزترە، هۆکارەکەیشی بۆ لەم راپۆرتەدا روونکراوەتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی کۆمبیسی سویدی، دەستەڵاتی ئاماری سوید، پشت دەبەستێت بە پێوەری داهات، پێوانەیەک دەریدەخات کە داهاتی خێزان چەندە پارەی خەرجی گشتی پێویستی بۆ خۆراک و خانووبەرە و چاودێری منداڵ دەدات، لەساڵی 2020دا، 183 هەزار منداڵ لە سوید لەسەر ستانداردێکی کەم داهات ژیاون، کە نوێنەرایەتی 8.5 لە سەدی هەموو منداڵانی ئەو وڵاتە دەکەن.

یۆهان لیندبێری، ئامارناس لە ئاژانسەکە و یەکێ لە نووسەرانی ڕاپۆرتی منداڵانی کەم داهات گوتی: “لە هەمانساڵدا لەسەدا 23ی منداڵانی پەنابەران لەسەر داهاتێکی کەم ژیاون.

ئەو دایک و باوکانەی کە باکگراوندێکی پەنابەرییان هەیە، بۆ پارەیەکی کەمتر لەوانەی کە بە ڕەچەڵەک سویدین، کار دەکەن.

ڕاپۆرتەکە کە لەلایەن دەزگای ئامارەوە کۆکراوەتەوە، سەرجەمی ئەو منداڵانەی کە لە تۆماری نەتەوەیی سوید تۆمارکراون لە ماوەی 2014-2020دا، تاقی کراوەتەوە و لە هەندێک خاڵدا ئاستی داهاتیان نزم بووە، ئەوەش دەریخست کە نزیکەی نیوەی منداڵانی پەنابەران (لە سەدا 49) لە ئاستێکی نزمی داهاتدا ژیاون، لەبەرانبەردا بۆ ماوەی ئەم حەوت ساڵە، ڕێژەی گونجان بۆ منداڵانی بە ڕەچەڵەک سویدی لە سەدا ١٢یە.

ڕەنگە بە دڵت بن