کڵێسایەک لەسەر سووتاندنی کۆپییەکی قورئان هاتە دەنگ

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کۆمبیسی سویدی، کڵێسای کلدانی سووتاندنی کۆپیەکی قورئانی لەلایەن راسمۆس پالۆدانەوە بەتوندی ئیدانەکرد و، بە ڕەفتاری پێچەوانەی بەها مرۆیی و ئایینی و رەوشتییەکانی وێنا کرد.

مەتران سەعد حەنا سێرۆپ، نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی دەربارەی سووتاندنی کۆپییەکی قورئان دەربڕی، هاوکات پاتریارک کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ گوتی: “کڵێسای کلدانی ئیدانەی سووتاندنی کۆپیەکی قورئان دەکات، کە لەلایەن توندڕەوێکی سویدی لە بەردەم باڵێۆزخانەی تورکیا لە سوید ئەنجامیدا، ئەم ڕەفتارە پێچەوانەی بەها مرۆیی و ئایینی و رەوشتییەکانە و، هەستی ملیۆنەها موسڵمانی جیهان ئازار دەدا، لە کاتێکدا دنیای ئێمە پێویستی بە ئاشتیی مەدەنی هەیە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “پێویستە دەوڵەتەکان بەرپرسیارێتی خۆیان بخەنە ئەستۆی خۆیان، کە ڕێز لە مافی هەموو مرۆڤێک بگرن، بۆ ئەوەی بە ئازادی باوەڕەکەیان پراکتیزە بکەن و، هەنگاوی پتەو بگرنەبەر بۆ پاراستنی ئایینەکان و هێما و باوەڕدارانیان و بڵاوکردنەوەی ڕۆحی خۆشەویستی و برایەتی”.

ڕەنگە بە دڵت بن