ئەمە بووە هۆی رێگریکردن لە دەیان هەزار کۆچبەر کە بگەنە یۆنان

یۆنان دەڵێ کە توانیویانە لەساڵی 2022دا رێگری لە نزیکەی 260 هەزار کۆچبەر بکەن کە بپەڕێتەوە وڵاتەکەیان، وە دروستکردنی دیواری سەر سنوورەکەش بە هاوکارییەکی باشترکردنی تواناکانی پاسەوانی سنوورەکان ناو بردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

وەک بەشێک لە هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە لێشاوی کۆچبەران بۆ سەر خاکەکەیان لە تورکیای دراوسێیانەوە، یۆنان دەستی کردووە بە دروستکردنی دیوارێکی سنووری پێنج مەتری بە درێژایی ڕووباری ئیڤرۆس، کە بە تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە ئامادەکراوە بۆ چاودێریکردنی سنوورەکان و دۆزینەوەی جموجوڵی کۆچبەران.

ئەو دیوارە لە ئێستادا بۆ ماوەی 27 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و لە ئێستادا ئەسینا بە دوای زیادکردنی 35 کیلۆمەتری دیکەدایە و، ئامانجی کۆتایی داپۆشینی زۆربەی سنوورە هاوبەشەکانییەتی بە درێژایی 192 کیلۆمەتر لەگەڵ تورکیا.

بەگوێرەی وەزیری پاراستنی هاوڵاتی یۆنان کریستۆس ستیلیانیدس، دیوارەکە یارمەتی داوە بۆ ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی نزیکەی 260 هەزار کۆچبەر لەساڵی 2022.

ڕەنگە بە دڵت بن