خوێندکارێکی کورد دەڕفێندرێت

گەنجێکی خوێندکاری زانکۆی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراوە و، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.


بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەشکان عومەرجوویی خەڵکی ئورمیە، ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٢ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە شاری سنە ڕفێندراوە.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم خوێندکارەی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی، دوای ڕفاندنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم خوێندکارە کوردە لەبەردەستدا نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن