گوندێکی ئەم وڵاتە پێکەوەژیانی لە نێوان کۆچبەران و نەتەوەکانیدا دروستکردووە

لە ئەمەریکای باشوور، نزیکەی 4000 نەوەی کۆچبەرانی ئیتالی لە گوندی ئێل کاپیتان باستینی چیلی دەژین، کە 620 کیلۆمەتر لە سانتیاگۆی پایتەختەوە دوورە و، باوباپیرانی ئەو کۆچبەرانە لە شارە جیاوازەکانی ئیتالیاوە لە ناوچەی ئیمیلیا – ڕۆمانیا گەیشتوونەتە ئەو گوندە، گوندی “کاپیتانی باستینی” هێمای پێکەوەژیانی ئاشتیانەی کلتووری ئیتالی و چیلی و ماپۆتشییە.

زمانی ئیتالی لە زاراوەی ناوچەکانی مۆدێنا و تۆرتلینی دەدۆزرێتەوە، نەک تەنیا لە ناوچەی امیلیا-ڕۆمانیا، بەڵکو لە ناوچەی “کاپیتان پاستینی”، گوندێکی چیلیایی لەگەڵ زیاتر لە 4000 هاوڵاتی لە نەوەی کۆچبەرانی ئیتالی، کە لە سەرەتای سەدەی بیستەم، لە شارەکانی ئیتالیا رۆیشتوون، پاولۆ، زوکا، مونتیس و گیلیا لە نزیک مودنا، گەیشتنە ناوچەی ئاراوکانیا لە ناوەڕاست و باشووری شیلی.

ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئیتاڵی لە چیلی

دەکەوێتە ناوەڕاستی دارستانەوە و نزیکەی 620 کیلۆمەتر لە سانتیاگۆی پایتەختەوە دوورە، گوندی کاپیتان باستینی بەشێوازی تەلارسازی ئەوروپی دروستکراوە، لەو شوێنەدا میوانەکان بە ئاڵای نوێنەرایەتی چیلی و کۆمەڵگەی ماپۆتشی و خەڵکی بە ئەسڵ ئیتاڵی دەبیندرێن.

بۆ ماورۆ پاتوتشی باڵیۆزی ئیتالیا لە چیلی، دەڵێ: “شارۆچکەکە دروشمی کۆمەڵگەی ئیتالیایە لە وڵاتی ئەمەریکای لاتین، ئەمە زیاتر لە سەدەیەک بووە بە هێمایەک بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئەمەیە کە ئێمە زۆر شانازی پێوە دەکەین”.

مابێل فلۆرس کانتارگیانی، 93 ساڵ، زاوای کۆچبەر گیرۆنیمۆ لوپینی، وتی: لێرە لە ساڵیادی مانگی ئازاردا، دانیشتوان ئاهەنگی ساگرا کاریتادا، فیستیڤاڵی چاریۆت دەگێڕن، کە ئاماژە بە گەیشتنی کۆچبەران دەکات.

خاتوو کانتارگیانی، وتیشی: “ئێمە سەیری داهاتوو دەکەین و، پێمانوایە هەمیشە دەرفەتێک دەبێت و دەمانەوێت چیرۆکەکەمان لەڕێگەی کۆمپانیاکانەوە بناسرێت و، هەروەها بۆ دروستکردنی کار، ئێستا زۆربەی گەنجان بەهۆی نەبوونی کارەوە ناچارن کۆچ بکەن، هیواخوازین گەشتوگوزاری دەرفەتێکی نوێ دروست بکات بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن ڕزگاریان بێت”.

یەکەم کۆچبەری ئیتاڵی لە ساڵی 1904 گەیشت و گوندەکە لەساڵی 1907 دامەزراوە

هەروەها ئارۆکانیا وێستگەیەکی ڕادیۆیی بە زمانی ئیتالی هەیە، کە 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و 7 ڕۆژ لە هەفتەیەکدا کاردەکات و، ئەم دەزگا ڕاگەیاندنە یادی ڕۆژی نەتەوەیی ئیتالیا دەکاتەوە،

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، جۆرجیۆ ڕیچی ئیتالی دانیشتووی چیلی، ژمارەیەک لە هاونیشتیمانییەکانی رازیکرد کە بچنە ئێرە، ئەمەش دوای بڕیاری حکومەت بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی باشوور و تەرخانکردنی زەوی بۆ کشتوکاڵ.

لەساڵی 1904دا زیاتر لە 20 خێزان گەیشتنە هەرێمی لۆماکۆ و، ژمارەیان بۆ 88 خێزان بەرزبووەوە، کە نزیکەی 700 کەس بوون، هەموویان لە پارێزگای مۆدەنا لە ناوچەی ئیمیلیا- ڕۆمانیای ئیتالی هاتبوون.

کاپیتانی باستینی، لەساڵی 1907دا بوو بە قەوارەیەکی یاسایی ئیداری و تێکەڵکردنی کلتووری ئیتالی و چیلی و ماپۆتشی و، ئەم گوندەیان کرد بە شوێنێکی بێوێنە لە جیهاندا.

ڕەنگە بە دڵت بن