کەسێکی دیکەش کۆپییەکی قورئان دەسووتێنێت

سەرۆکی گرووپی توندڕەوی دژەئیسلامی “پێگیدا”ی هۆڵەندی، ئێدوین ویندسفێڵد، لە بەردەم پەرلەمانی لاهای کۆپیەکی قورئانی سووتاند.

سیاسەتمەدارە ڕاسترەوەکە، ڤیدیۆیەکی سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی بڵاوکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕاسموس پالودان-ی سیاسەتمەداری دانمارکی، کە هەڵگری ڕەگەزنامەی سویدییە، لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم قورئانی سووتان.د

جێی باسە، وینسفێڵد لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، لە کاتی سووتاندنی کۆپیەکی قورئان لە ڕۆتەردام، لەلایەن پۆلیسی هۆڵەندییەوە دەستگیرکرا.

ڕەنگە بە دڵت بن