ئەمەریکا بەدوای سەرچاوەی دارایی سوپای پاسدارانی ئێرادا دەگەڕێت

سەرچاوەکانی هەواڵی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە ، کە تۆڕی دارایی سوپایی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی جێگایی سەرسوڕمانە و لەمبارەوە پاداشتی بەبڕی تا 15ملیۆن دۆلار تەرخان کردووە ،بۆ هەر کەس و لایەنێک زانیاری لەسەر سەرچاوەی دارایی سوپای پاسداران ئاشکرابکات

ڕۆژی سێ شەممە بەرنامەی پاداشت لە پێناو دادپەروەری سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە ،خەڵاتێکی بە بڕی نزیکەی تا 15ملیۆن دۆلار تەرخانکردووە،بۆ هەر لایەک کە زانیاری لە سەر تۆری دارایی سوپای پاسداران ئاشکرا بکات

لەمبارەوە سایتی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە ،کە وەزارەتی ناوبراوی لە تویتەر نوسیویەتی ،کە ئێران چۆن دەتوانێت هەموو ئەو چەکانە بۆ حوسییەکان یەمەن دابینبکات و بیانگوێزێتەوە ؟ کەلەئەنجامی پشکنینی بەردەوامی کەشتی جۆراجۆری حوسییەکان بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە .

لەمبارەوە تیمۆسی هاوکینز، بەناوی کەشتی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمەریکا کەلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ڕایگەیاند ،کە ئەوان چەکی هێرشبەر و کلاشینکۆفیان لەناو کەشتی ماسیگرەکان دۆزیەوەتەوە ، کە لەجلەوە پێچرابوون

هەروەها کەشتیی پێنجەمی ئەمەریکا ، لە 10ی مانگی یەکی ڕایگەیاند: کە ڕێگریان لە کەشتییەکی ماسی گرتن کە چەکی قاچاخی لە ئێرانەوە بۆ یەمەن دەگواستەوە گرتووە
هەروەها لەبەیاننامەیەکدا ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو کەشتییە 2116 چەکی هێرشبردن هەڵگرتبوو، کەلە بواری ئاوی نێودەوڵەتی بەرەو لای حوسییەکان دەچوو

جێی ئاماژەیە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2014ەوە ،بڕیاری ڕێگری لە گواستنەوەی چەک بۆ حوسییەکان کردووە ،
هەرچەندە ئێران هەمیشە نکۆڵی لە پڕچەککردنی حووسییەکان کردووە ، بەڵام بە نایاسایی و لە ڕێگای دەریاوە چەک و نارنجۆک و موشەک و چەکەکانی دیکە بۆ میلیشیا حوسییەکان دەگوازێتەوە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن