دوای ئەوەی بە نهێنی هێشتنەوەی ناسنامە و پەیوەندییەکەی، یاریزانانی تۆپی پێ و ئەستێرەی خانەنشینی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ لە کۆتاییدا وێنەیەکی خۆی لەگەڵ خۆشەویستە نوێکەی بڵاوکردەوە، کە خیانەتی لە شاکیرای گۆرانیبێژی کۆڵۆمبیا کرد و جیابوونەوە.
لە حوزەیرانی 2022، شاکیرای تەمەن 45 ساڵ لە پیکێی 35 ساڵ جیابووەوە، ئەوەش دوای پەیوەندییەکی 12 ساڵ، کە تێیدا بوونە خاوەنی دوو کوڕیان بە ناوەکانی ساشا تەمەن 10 ساڵ و میلانی تەمەن 7 ساڵ.
پیکێ وێنەیەکی لەگەڵ کچە خۆشەویستەکەی بەناوی کلارا شیای 23 ساڵی لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکەیدا بڵاوکردەوە و، پەیوەندییەکەیانی بە “فەرمی” ناساند.
ئەمە دوای ئەو ڕەخنە گەورەیە هات، کە شیا پێیگەیشت، دوای ئەو گۆرانییەی کە بەم دواییە لەلایەن شاکیرا بڵاوکرایەوە.
هۆنراوەی گۆرانییەکە توانج بوو و دەیوت: “من 22 ساڵم، من فێراریم گۆڕی بۆ توینگۆ، من ڕۆلێکسەکەم بە کاسیۆ گۆڕی”، ئەوەش بەو واتایەی پیکێ جوانی بە ناشرین گۆڕیوەتەوە.
لە جیاتی خۆلادان لە وەڵامدانەوە، پیکێ لە ناو خەڵکدا دەرکەوت، کە ستایشی کاسیۆ کاتژمێرێک دەکات و دانەیەکی کردۆتە دەستی، پاشان توینگۆیەکی لێخوڕی، بەوە نیشانیدا کە ئەو خۆشەویستە نوێیەکەی پێ باشترە.
شتەکان لەوێ نەوەستا، چونکە تووڕەیی شاکیرا گەیشتە دانانی بوکەڵەی جادووگەرێکی شەیتانی لەسەر باڵکۆنی ماڵەکەی لە ئیسپانیا، کە سەیری ماڵی دایکی پیکێی دەکرد، لە ئاماژەیەکی ڕووندا بۆ پەیوەندییە تەنگاوەکانی نێوان ئەو دووانە، دوای ئەوەی دایکی پەیوەندییە نوێیەکەی پەسەند کرد.