ئەڵمانیا دەیان پەنابەر لە وڵاتێکەوە وەردەگرێت

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێ، 180 پەناخواز لە ئیتالیاوە گوازراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا و، لە شارەکانی باڤاریا، براندنبێرگ، ساکسۆنی خواروو، نۆردراین-وێستفالیا، ساکسۆنی-ئانالت و تورینگنیا جێنشین دەکرێن.

لە 22ی حوزەیران وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕازی بوون بە میکانیزمێک بۆ پشتگیریکردنی یۆنان و قوبرس و ئیتالیا و ماڵتا و ئیسپانیا، ئەوەش بە وەرگرتنی هەندێ پەنابەر لەو وڵاتانە، یانیش یارمەتیدانیان بە پارە.

تا ئێستا کۆی گشتی 435 کەس لە ئیتالیا و قوبرسەوە گوازرانەوە بۆ وڵاتانی تر، کە 392 کەسیان تەنیا بۆ ئەڵمانیا بووە، لە ٤٣، ٣٨ی پەنابەر برانە فەرەنسا و، ٥ بۆ لوکسەمبۆرگ.

ڕەنگە بە دڵت بن