لە بایۆنی باشووری ڕۆژئاوای فەرەنسا، دوو کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی مرۆڤ دەستگیرکراون، تۆمەتی گواستنەوەی زیاتر لە 320 کۆچبەریان لە پورتوگالەوە بۆ بەلجیکا خراوەتە پاڵ.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی 28ی کانوونی یەکەم، هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا لە شاری پیریتۆ (پیرێنێیس ئەتلانتیک)، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگریان گرت، کە 13 کۆچبەری تێدابوو و، شۆفێرەکان دوو پیاوی هیندی تەمەن 31 ساڵ و 24 ساڵ بوون، دەستگیرکران و هێنرانە بەردەم دادگا، ڕۆژی پێنجشەممە 26ی کانوونی دووەم بۆ 10 مانگ زیندانی سزادران، هاوکات سزای رێگەنەدانیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ دران کە بۆیان نییە بچنە نێو خاکی فەرەنساوە.