چەند کەسێ بە تاوانی پلان دانان بۆ تیرۆرکردنی چالاکوانان دەستگیردەکرێن

وەزیری دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کە سێ کەسیان بە تاوانی تیرۆرکردنی چالاکوانانی ئێرانی دەستگیرکردوون ، کە لەلایەن دەستەڵاتدارانی ئێرانییەوە ڕێنوێنیکراون.

مێریک گارلاند وەزیری دادی ئەمەریکا ڕاگەیاند، سێ کەس کە پلانی کوشتنی ڕۆژنامەنووسێکی دیار و چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێرانییان داڕشتووە، بەوەی ڕەخنەیان لە ڕژێمی تاران گرتووە.

گارلاند لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەرسێکیان بەنیاز بوون تاوانەکە لە بەرامبەر بڕە پارەیەک ئەنجام بدەن.

بە وتەی گارلاند، داواکاری گشتی سێ کەسی سەر بە گرووپێکی ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپایان تۆمەتبار کردووە بۆ ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆرکردن، کە پەیوەندیان بە

حکومەتی ئێرانەوە هەیە.

بەگوێرەی هەواڵی سکای نیوز، پارێزەری گشتی ئەمەریکا، ناوی ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەی مافی مرۆڤی نەهێناوە، بەڵام مەسیح عەلی نەژاد چالاکوانی ئەمەریکی-ئێرانی، لە تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و، تێیدا پشتڕاستی کردەوە، کە ئەو کەسەیە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو تازە لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەمەریکا (ئێف بی ئای) لە نیویۆرک گەڕاوەتەوە و، لەگەڵ 12 کارمەندی ئێف بی ئای چاوپێکەوتنی هەبووە.

لەدرێژەی تویتەرەکەی دا نووسیویەتی، لە نووسینگەی لێکۆڵینەوە پێیانڕاگەیاندووە، کە سێ کەس هەوڵی تیرۆرکردنیان لە ناو خاکی ئەمەریکا داڕشتووە.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن