توێژینەوەیەک کە لە لایەن ئێن سی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێ، خەڵکی دڵخۆش گەمژە نین، ئەوان چاوەڕێی سەرکەوتنی زیاتر دەکەن، چونکە هەموو ڕۆژێک هەڵبژاردنی باش دەکەن، بێ گوێدانە ئەو هەوراز و نشێو و هەڵچوونانەی کە لە ژیاندا دەیانبینن، مرۆڤ دەتوانێت سوود لە هەندێ لە بیرۆکەکانی خوارەوە وەربگرێت و، بیانخاتە بواری ڕاهێنانەوە بۆ ئەوەی دڵخۆش بن:
ڕابردوو بەجێ بهێڵە
ئەگەر کەسێک هێشتا تووڕە بێت بەهۆی بڕیارێکی خراپەوە، کە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا دەریکردووە، ئەوا ڕێڕەوی دەروونی هەڵە هەڵئەبژێرێت، باربارا کۆرکۆران، ڕۆژنامەنووس و خانمە بازرگانێکی دیاریش دەڵێت: “جیاوازی نێوان کەسانی سەرکەوتوو و کەسانی دیکە ئەوەیە، کە چەندە هەست بە پەشیمانی بۆ خۆیان دەکەن”.
مرۆڤ دەبێت شکست لە کار و ژیان قبوڵ بکات وەک بەشێک لە پرۆسەی فێربوون، ئەو دەبێت لە هەڵەکانی خۆی فێر بێت و وانەکانی ڕابردوو وەک یادگاری ڕابردوو مامەڵە بکات و بەردەوام بێت. ئەوە ئەو شتەیە کە خەڵکی دڵخۆش و خۆڕاگر و سەرکەوتوو ئەنجامی دەدەن.
گەڕان بە دوای کەسانی ئەرێنی و گەشبین
دەبێت مرۆڤ بەدوای پەیوەندی کارکردندا بگەڕێت لەگەڵ کەسانی پۆزەتیڤدا، کە بەگشتی بەردەوامن لە کارەکانیان و لە بیری نەرێنیدا نوقم نابن، لە کاتێکدا هاوکارە نەرێنییەکان گلەیی لە کەمایەتییەکان دەکەن و. کاتەکانیان بەفیڕۆ دەدەن سەبارەت بە کەسانی دیکە، هاوتەمەنە ئەرێنییەکانیان هەوڵ دەدەن چۆن دۆخی خراپ باشتر بکەن و، بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنە ئەستۆ و، بەرەو بەشداری کردن لە چارەسەری کێشەکاندا هەنگاو دەنێن.
ژیانێکی سادە و ئارام بژیت
بۆ ئەوەی بە سادەیی بژیێیت، نابێت مرۆڤ بە گێژاوی ئەوانی دیکە بڕوات، بەڵکو دەتوانێت لە ئاشتیدا لەگەڵ خۆی و ئەوانی دیکەدا بژی، تەنانەت ئەگەر پێگەی ئێستایشی نموونەییترین سیناریۆ نەبێت بۆی.
هەڵبژاردنی ئاشتی و گونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستادا، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە سەرنجەوە بمێنێتەوە و بەرەو پێشەوە بچێت کاتێ هەلی گونجاو سەرهەڵدەدات. ئاشتی ڕێگرە لە کەوتنە نێو تەڵەی سەرلێشێوان لە گەیشتن بە ئامانجە گەورە، یان بەرزخوازەکان، ئاشتی واتە گرنگیدان بە کاروباری خۆی نەک بەراوردکردنی خۆی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا و، بەڵکو سوپاسگوزارە بە بەشی خۆی.
چێژ لە ژیان وەرگرە بۆ باشترین
ئەوەی کە فێر دەبێت لە نزیکی ئەو کەسانەی کە بە دڵسۆزییەوە گوزارشت لە خۆشی دەکەن، ئەوەیە، کە ژیان و چێژ وەرگرتنیان لە ژیان هەڵبژاردووە، ئایا کەسێک دەتوانێت دانی پێدا بنێت یان نا، ئەمانە کەسانێکی زۆر خۆشەویستن کە دەربڕینی دڵخۆشییان یارمەتیدەرە لە گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە ژیانی ئەوانی دیکەدا. هەروەها ئەوان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئیلهامبەخشن بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکان و گەیشتن بە ئامانجەکان. نزیک بوونەوە لە ئەوان دەتوانێت هەست بە بەختەوەری بکەیت.