نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕزگارکردنی ژیانی ئافرەتێکی دووگیانی کورد دەکات




ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ ئافرەتێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکردووە، بەسزای ئەوەی ئاگری لە وێنەی خومەینی لەکاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران بەرداوە و، لیژنەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیش، داوای بە هەناوە چوون و ڕزگارکردنی ژیانی دەکات.



ڕژێمی کۆماری ئیسلامی سزای لە سێدارەدانی بۆ ئافرەتێکی دووگیانی کورد لە زیندانی ئورمییە بە ناوی شەهلا عەبدی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکردووە، بە تاوانی سووتاندنی وێنەی گەورەی خومەینی لە خۆپیشاندان و ناڕەزاتییەکان لە بەرامبەر کوشتنی ژینائەمینی 22 ساڵ لە ناوەراستی مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو.


لەلایەکی دیکەوە فدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان، رەخنەیان لە دەستگیرکردنی بەرفراوانی خۆپیشاندەرانی ئێران گرت و، داوای ئازادکردنی سی و سێ ڕۆژنامەنووسی ئێرانیان کرد، کە هێشتا لە زینداندا ژیانیان لەمەترسییدایە و، هەندێکیان سزای سەختیان بەسەردا سەپێنراوە.


جێگای سەرنجە کە دەستەڵاتدارانی ئێران، تا ئێستا 4 خۆپیشاندەریان لە دژی بەشداریکردن لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ئەم دواییەی ئێرانییەکان لە دوای کوژرانی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژینا ئەمینی 22ساڵ لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو جێبەجێکردووە، ئەوانیش موحسین شاکاری، مەجید ڕەزا ڕەهنوەرد، محەمەد مەهدی کارمی و محەمەد حسێنییە.

هەورەها بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئاماژە بە 109 خۆپیشاندەری دیکەی ئێرانی کراوە، کە ژیانیان لە مەترسیدایە و، سزای زیندانی بە چەندین ساڵ، یا لە سێدارە بدرێن.




س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن