بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانەوە چەند شوێنێکی جەستەی گەنجێک دەشکێندرێت

گەنجێکی خەڵکی شاری سنە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت، بەهۆی ئەشکەنجەی دڕندانە، چەند ئەندامی جەستەی وەک کاسەی سەر و لووت و گوێ و قەفەسەی سینگی شکاوە و، بنەماڵەکەشی ڕۆژانە بەردەوام لەژێر گوشار و لێپرسینەوەی ناوەندە حکوومەتییەکاندان.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سیروان محەممەدی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری سنە بە توندی ئەشکەنجەدراوە و، کاسەی سەر و سینگ و لوتی شکێندراوە، هاوکات سەردان و هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی ناوبراو بەردەوام درێژەی هەیە و، بەم هۆیەشەوە ئەندامانی بنەماڵەکەی ناچارن نەچنەوە ماڵی خۆیان.

ئەمە لە کاتێکدایە؛ دۆخی تەندروستی ئەو گەنجە کوردە، کە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە، بەهۆی شکانی ئەندامانی جەستەی لەژێر گوشاری هێزەکانی ئیتلاعاتدا، زۆر خراپە.

هەنووکە کەلوپەل و کەرەستە تاکەکەسییەکانی بنەماڵەی سیروان محەممەدی وەک مۆبایل، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە دەستیان بەسەردا گیراوە و، بەرپرسی ئەو ناوەندە حکوومەتییەش مل بە ڕادەستکردنەوەی ئەو کەرەستانە بەو بنەماڵەیە نادات.

ڕەنگە بە دڵت بن