وەرزشوانێک دەڕفێندرێت

وەرزشوانێکی خەڵکی سەقز، پاش ئەوەی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، عیرفان مستەفایی، وەرزشوانی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێنداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکانەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هاوڵاتییە لە شوێنی کارەکەی خۆی و ڕفاندوویانە.

جێی باسە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی عیرفان مستەفایی لە بەردەستدا نییە و، بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەم پەیوەندییەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

ڕەنگە بە دڵت بن