رێوی کوردی مافیاکەی سوید چۆن تەقینەوە ئەنجام دەدا و لە کوێ دەژی؟!

بەگوێرەی راپۆرتی میدیاکان، زۆربەی ئەو بۆمبانەی کە مافیاکان بەکاریان دەهێنن، لەڕێی پاتری ماتۆڕسکیل و ئوتۆمبێلەوە تەقێندراونەتەوە، ئەوەش بۆ کێشەی نێوان دوو باندی مافیایی دەگەڕێتەوە، کە سەرۆک باندێکیان کورد و، ناسراوە بە رێوی کوردی.

لە کاتی پشووی کریسمەسدا ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید 15 تەقینەوەی بەخۆیەوە دیوە، هاوکات یەکێ لە مافیانیش لە دوای لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە، کە پێش کارەکەی لە شوێنێک پاتری ئوتۆمبێلی کڕیوە.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە دوو تەقینەوە لە دەروازەی باڵەخانەکانی شوقەکانی ناوچەی ئۆباڵندز پرۆ و ناوچەی ئۆبلاندس ڤیسبی ڕوویدا و بووە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە.

لەنوێترین تەقینەوەدا پۆلیس شریتێکی کارەبایی دۆزیەوە کەنزیکەی هەشت مەتر لەدەووری ماڵەکەدا گرێدراوە بە پاتری ئۆتۆمبیلێک.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، کامێرای چاودێری چەندین جار ئەو گەنجانەی گرتووە کە پەیوەندییان مافیاکانەوە هەیە و، پاتری لە کۆگاکانی بەلتیما دەکڕن، پۆلیس گومان دەکات کە دواتر پاترییەکان لە تەقینەوەکاندا بەکارهاتوون.

لە یەک تەقینەوەدا، بە درێژاییەکی کورت لە نێوان پاتری ماتۆڕسکیل و بارە تەقەمەنییەکە، بەستراوە، پۆلیس گومانی ئەوەی هەیە کە ئەو کەسە، یا ئەو کەسانەی تەقینەوەکەیان ئەنجامداوە، لەوانەیە بریندار بووبێت.

جێی باسە، شەپۆلی توندوتیژی لە ستۆکهۆڵم، دەبەسترێتەوە بە ناکۆکی نێوان دوو تۆڕی مافیای تاوانکار، کە کێبڕکێی بازاڕی دەرمان لە شاری سەندسڤال دەکەن، سەرۆکی باندێکیان کەسێکی تەمەن 24 ساڵە، هاوکات ئەوی دیکەیان لەلایەن کەسێکەوە بەڕێوەدەبرێت، کە بە “ڕێوی کوردی” ناسراوە و پێدەچێت لە تورکیا بژی.

ڕەنگە بە دڵت بن