دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا لە لێکۆڵینەوەیەکدا لە بارەی چالاکی ئەمڕۆی لاوان بەناوی ڕێکخراوانی پارێزگاری لە ژینگە، کێشەی سیاسی دروست ناکەن و مەترسیش نین بۆ سەر دیموکراتی لە وڵات، بەڵام هەوڵدان بۆ بەکارهێنانیان لەلایەن چەند گرووپێکی سیاسی چەپی توندڕەو، کاریگەریان لە سەر ئەم بزوتنەوەیە هەیە.
نووسینگەی هەواڵگری ناوخۆی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی دەستوور، پێشبینی کردووە کە بزووتنەوەی پاراستنی کەشوهەوای (نەوەی ئێستا)، کە بەناوی پارێزگاریکردن لە ژینگە کار دەکەن، مەترسی بۆ سەر سیستمی بنەڕەتی دیموکراتی لە وڵات دروست ناکەن.
لەمبارەوە تۆماس هاڵدنفانگ بەرپرسی نووسیگەی ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆی دۆیچلاندفۆنک ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوە، هەوڵی گرووپە چەپە توندڕەوەکان کاریگەریان لەسەر ئەم جوڵانەوەیە هەبوو، بەڵام بەپێی ئەو بارودۆخەی ئێستا هەیە، دەتوانم بڵێم لەگەڵ فەرمانگە خۆجێییەکان بۆ پاراستنی دەستوور تەنانەت لە باڤاریا و نۆردڕاین-ڤێستفالیاش، کە هێشتا بەڵگەی پێویست بۆ هەڕەشەکردن لەسەر سیستمی بنەڕەتی دیموکراتی ئازاد لەلایەن ئەو ڕێکخراوە نابینین.
هەرچەندە هاڵدنفانگ پێشتر لە مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە چاودێریکردنی ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژینگە لەلایەن نووسینگەی پاراستنی دەستووری فیدراڵی و مەترسی لەسەر سیستمی دیموکراتی دروست ناکەن، بەڵام ئەم بۆچوونە لەلایەن هاوپەیمانی مەسیحییەکانی ئەڵمانیاوە، کە ئێستا بەرەی ئۆپۆزسیۆنن ڕەخنەی لێگیرا و، داوای ڕوونکردنەوەی پێویستیان کرد.
هاوکات هاڵدفانگ ڕایگەیاند، هەندێک کەسی ناو لایەنە سیاسییەکان، کێشەی کۆچبەران بە مەترسی بۆ سەر دیموکراتی و دەستوور لێکدەدەنەوە و، کاریگەری زۆریان لەسەر بۆچوونی گشتی دروستکردووە، بۆ نموونە خۆپیشاندانەکانی کاتی پەتای کۆرۆنا دژی دەوڵەت، لەلایەن گرووپە ڕاسترەوە توندڕەوەکان جێگای هەڵوێستە و ئێستاش کێشەی نوێ دەدۆزنەوە، جارێکی تر بەرژەوەندیان لە کێشەی کۆچبەران دەبیننەوە و، کێشەکە ئێستا زۆرترە، ئەوەش بەهۆی زۆری کۆچبەران، دەتوانن بەم هۆیەوە خەڵکانێکی زۆر لەسەر شەقامەکان کۆبکەنەوە.
*لە سایتی دی ڤی وەرگیراوە
س،ح