جۆهانسۆن: بۆ رێگری لە کۆچبەران دروستکردنی دیوار بەس نییە

بەرپرسی کاروباری ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا، هۆشداری دا لە کەوتنە ناو تەڵەی دروستکردنی دیوارە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا وەک چارەسەرێک بۆ رێگری لە کۆچبەران و، هانی زیاتر دەدا بۆ دیپۆرتکردنەوەیان.

ئیلاڤا جۆهانسۆن، ئەم لێدوانەی لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا لەگەڵ ئاژانسە هەواڵییەکانی بەشداربوو لە ژووری هەواڵی ئەوروپا خستە ڕوو و، بە چڕی تیشک دەخاتە سەر کۆچبەران، ئەمەش دوای زیادبوونی تۆمارەکانی گەیشتنی پەنابەران بە ئەوروپا.

کۆمیساری ئەوروپا ڕوونیکردەوە، کە لە ماوەی چەند گەشتێکدا بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا، زیادبوونێکی بەردەوام هەیە، بەڵام ئەم زیادبوونە بە هۆی “شەڕ، یا چەوساندنەوە” نییە، زۆربەی گەیشتنەکان لە وڵاتانی وەک تورکیا و گورجستان و بەنگلادشن، وە دروستکردنی دیوارەکان لە دەوری یەکێتی ئەوروپا چارەسەرێکی باش نییە.

ئەو تێبینی کرد کە دیپۆرتکردنەوەکان گرینگن بۆ ساردکردنەوەی هاتنی کۆچبەران، گەڕاندنەوەی کۆچبەران، چ خۆبەخشانە، یا بە زۆر، ئەنجامێکی خێرای دەبێت.

کاتێک ئەو کۆچبەرانەی مافی پاراستنی نێودەوڵەتیان نییە، دەگەڕێندێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، لێشاوی هاتنی کۆچبەران لەو وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن