دکتۆر خورشید دزەیی کۆچی دوایی کرد

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 04.04.2023 لە شاری هەولێر، دکتۆر خورشید ئیبراهیم ئاغا دزەیی پزیشکە بەناوبانگەکەی کوردستان، کە دەیان ساڵ خزمەتی شۆڕش و خەڵکی کرد، لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دکتۆر خورشید، تەمەنی خۆی بە خزمەتکردنی منداڵانی کوردستان بەخشی، لەم پێناوەدا لەخزمەتکردنی  خەڵکی گوند و شار، لە پسپۆڕی و شارەزاییەکانی کەڵکیان وەرگرتووە.

ئەوكاتەی دكتۆر خورشید قوتابیی زانكۆی پزیشكی بووە لە شاری بەغدا، تێكەڵی خەباتی ڕزگاریخوازی كوردستان بووە و، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە و، وەك پزیشكی شۆڕش و پێشمەرگەیەك بەشداری ئەو شۆڕشەی كردووە.

جێی ئاماژەیە، د. خورشید ئیبراهیم دزەیی، لە ساڵی 1932 لەدایکبووە، لەساڵی 1953 تێکەڵی سیاسەت و کاری پارتەیەتی دەبێت، لە ساڵی 1974 دەبێتە پێشمەرگە و لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول چارەسەری بۆ خەڵک و پێشمەرگە بریندارەکان کردووە، ئێوارەی رۆژی شەممە، لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ڕەنگە بە دڵت بن