پەرلەمانی ئەم وڵاتەش لەسەر سووتاندنی قورئان هاتە دەنگ

ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ڕوسیا داوایان لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کرد، کە بە ئاشکرا ئیدانەی سووتاندنی کۆپیەکی قورئان لە سوید و هۆڵەندا بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەمم ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا “TASS”بڵاویکردەوە، کە ڤالانتینا ماتڤینکۆ سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕوسیا، گوتوویەتی، ئەندامانی ئەنجومەنەکە داوا دەکەن ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا بە ئاشکرا ئیدانەی کردەوەی بێڕێزی و سووتاندنی قورئان لە سوید و هۆڵەندا و بەرپرسیارانی کردەوەکەش بکەن.

ماتڤینکۆ لە کەناڵی تەلگرامەکەیدا گوتی: “سیناتۆرە ڕوسییەکان داوایان لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا کرد، کە بە ئاشکرا ئیدانەی کردەوە توندڕەوەکان بکەن، وەک دەربڕینی دەمارگیری ئایینی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستنی ئازادی ئایینی موسڵمانان و نوێنەرانی ئاینەکانی تر”.

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە هاوپیشەکانی لە دوایین چاوپێکەوتندا خۆپیشاندانیان لە ئیسلامیۆفۆبیای ئەم دواییە لە سوید و هۆڵەندا کرد و. وتی: “من بە تەواوی پشتگیری لە هاوپیشەکانم دەکەم و بێڕێزی بە قورئان بە بەربەریەت دەزانم”.

دەشڵێ، ڕوسیا وڵاتێکی بێوێنەیە، کە خەڵکی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بە درێژایی سەردەمەکان، بە ئارامی و ڕێز لەگەڵ یەکتر ژیاون، بێڕێزیکردن بە قورئان، تەنیا موسڵمانان تووشی شۆک ناکات، بەڵکو نوێنەری هەموو ئاینەکانی ڕوسیاشی شۆک کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن