لیژنەی ڕاگەیاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەسەرپەرشتی بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن کۆبوونەوەیەکی گشتی لەسەر کارو بەرنامەکانی بۆ ساڵی نوێ سازکرد
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 05.02.2023لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشێوەیەکی ئۆنلاین و لەڕێی پرۆگرامی ZOOM بەسەرپەرشتی هەورامان عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی و بەئامادەبونی ئەندامانی لیژنەی ڕاگەیاندن کۆبونەوەی گشتی سازکرا
تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەگفتگۆ کردن لەسەر کار و بەرنامەکان بۆ ساڵی نوێ بوو ،هەروەها ئەو گۆڕانکاری پێشکەوتنانە کە سوشیال میدیان هەن باسکران .
لەبارەی نوێکردنەوە کارەکان و گۆڕانکاری پێویست ، بۆ بەرە پێشبردنی گفتوگۆی لەبارەوە کرا ،دواتر تیشک خرایە سەر کردنەوەی بەشی زمانی فارس و بۆ چالاکردنی بەشەکانی ترچەند پێشنیارێک خرانە بەرباس .
هەروەها بۆسودوەرگرتن لەبواری پێشکەوتنی سوشیال میدیایی و ستراتیژی نوێی کارکردن لەسەرجەم پلاتفۆرمەکان شیکرانەوە و پێشنیارەکان لەوبارە پەسەندکران
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا تێبینی و سەرنجەکان لەسەر پرۆژەی نوێ وەرگیران و، کارئاسانی و هەمەهەنگی نێوان بەشەکان دوپاتکرایەوە