هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە مامۆستا هەوارخان سەید موراد دەکات


بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی بە ئامادەبونی نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێم پێشوازی لە چالاکوان و مامۆستای زانکۆ هەوارخان سەید موراد کرد

ڕۆژی یەکشەممە 05.02.2023 تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی ،بە ئامادەبونی موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدرسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چالاکوان و مامۆستای زانکۆ هەوارخان سەید موراد کرد

لەدیدارێک دا باس لە خزمەت کردنی قوتابیان و هۆشیاری زیاتر لە ناوەندەکانی خوێندن پەرەیپێبدرێ ، کەوەک پرۆژەیەکی هاوبەشی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت .

دواتر باس لە زنجیرەیەک سیمیناری پەروەردەی بۆ گەشە پێدانی مرۆی ، بەشێوەی گروپ ،راهێنان مرۆی بۆ قوتابیان لەگشت قوناغەکانی خوێندن کرا ،
دوای ئەوەی سەرنج و تێبینییەکان خرایەڕوو گفتگۆیان لەبارەوە کرا

لەکۆتای دانیشتنەکەدا لەلایەن بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستان بەلێنی هاوکاری کردنی پێدرا ،لەوبارەوە هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکەش بکرێت

ڕەنگە بە دڵت بن