ئاژانسی کۆچبەرانی سوید، پێشبینی دەکات کە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، ژمارەی پەنابەران لەو وڵاتەکەیان کەمبێتەوە، ئانیکا جۆتبێری، بەڕێوەبەری پلاندانانی ئاژانسی کۆچبەرانی سوید دەڵێ: لەم ساڵانەی دواییدا بینیمان کە ڕێژەیەکی کەم لە پەنابەران لە ئەوروپا دێنە سوید.
بەگوێرەی ئیس ڤی تی، ئاژانسی کۆچبەران لە پێشبینیەکەیدا نووسیویەتی، کە ساڵی 2022 ساڵێکی تۆمار بوو بۆ ژمارەی پەنابەران لە ئەوروپا، بەڵام ئەو ژمارانەی ڕوو لە سوید دەکەن، لە کەمبوونەوەدا بوون، لەساڵی 2023دا مەزەندە دەکرێت 16 هەزار کەس داوای پەنابەرێتیان لە سوید کردبێت.
جێی باسە، هۆکاری ئەو کەمبوونەوەی پەنابەران لە رۆیشتنیان بۆ سوید، بەهۆی توندکردنەوەی یاساکانی پێدانی مافی پەنابەرییە.