لەم وڵاتە پەنابەرێک دەکوژرێت

پەنابەرێکی تەمەن 26 ساڵ، لە ناوچەی ئەلێری سان سیرۆی نزیک شاری میلانی باکووری ئیتالیا، بە چەقۆ کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ئیتالییەکان، قوربانییەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیگاردا لە میلان و، لەوێ گگیانی لەدەستداوە.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەریانخستووە، کە ئەو پەنابەرە میسرییە، پێدەچێت لەکاتی ململانێیەکدا بریندار بووبێت، دواتر بۆتە هەوڵێکی دزی لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی باکووری ئەفریقی، کە لەو گەڕەکەکە نیشتەجێن و پێشتر کێشەیان لەسەر بازرگانی دەرماندا هەبووە.

جێی باسە، ڕووداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆی دوێنێ ڕوویداوە.

ڕەنگە بە دڵت بن