ئایا ئاژەڵەکان پێش ئەوەی ڕوودانی بوومەلەرزە دەتوانن پێشبینی بکەن؟

سەرەڕای چەندین گەواهی کە ئاژەڵان پێش روودانی بوومەلەرزە ڕەفتاری سەیر دەکەن، بەڵام هێشتا زانست ئەو گریمانەیە ڕەتدەکاتەوە کە ئەم بوونەوەرانە دەتوانن پێشبینی کارەساتی سرووشتی بکەن.

تۆمارە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دانیشتوانی یۆنانی کۆن، گەواهی هەڵهاتنی بەکۆمەڵی ئاژەڵی وەک مشک و مار بوون لە ناوچەکانیان، پێش ئەوەی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە دەوروبەری 373 پ.ز ڕوویدابێت.

چیرۆکە هاوشێوەکان بڵاوبوونەوە، لەگەڵ گێڕەرەوەکان دەڵێن، کە ماسی و باڵندەکان پێش چالاکی بومەلەرزە ڕەفتاری سەیر پیشان دەدەن.

ئەم جۆرە چیرۆکانە توێژەری فێڵاویان هەیە، کە نوێترین تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنن بۆ چاودێریکردنی ئاژەڵە جۆراوجۆرەکان، کە دەگوترێت پێشبینی بومەلەرزە دەکەن.

لێکۆڵینەوەی گرینگ

مارتن ویکیلسکی پەیمانگای ماکس پلانک بۆ لێکۆڵینەوە لە هەڵسوکەوتی ئاژەڵان، لە ئەڵمانیا رابەرایەتی لێکۆڵینەوەیەکی گرینگی لە گۆڕینی شێوازی هەڵسوکەوتی نێوان کۆمەڵێک لە گیانەوەراندا کرد، ئەوەش رۆژێک پێش ئەوەی بوومەلەرزەیەک لە شوێنی ژیانیاندا رووبدات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری تورکی تی ئاڕ تی، ویکیلسکی هەستەوەرەکانی لەسەر 6 مانگا و 5 مەڕ و 2 سەگ چاندووە، کە لە ناوچەیەکی بومەلەرزەی باکووری ئیتالیادا بوون.

ئەم گیانلەبەرانە چەند مانگێک پێش ئێستا و لە ماوەی زنجیرەیەک بوومەلەرزە کە لە شوێنی ژیانیان کەوتبوو چاودێری دەکران.

ویکیلسکی و تیمەکەی توێژەرانی، ئەو داتایان کۆکردەوە کە 20 کاتژمێر پێش بوومەلەرزەکە گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتی ئاژەڵی کێڵگەدا ئاشکرا کرد.

ئاژەڵەکان لەسەدا 50 چالاکی زیاتریان لە چوارچێوەیەکی کاتی 45 خولەکی لە ڕۆژانی پێشوو پیشاندا.

بە زنجیرەیەک لە ژماردنەکان، توێژەرەکان بە وردی پێشبینی بوومەلەرزەیەکی گەورەیان لە سەرووی 4 پلە کرد.

جیۆلۆجیستێکی ئەمەریکی جۆزێف ئێڵ کیرشڤینک ،لە توێژینەوەیەکی زانستیدا کە لەساڵی 2000 بڵاوکراوەتەوە، ئەم دیاردەیەی ڕوونکردەوە و گوتی، کە زۆرێک لە گیانلەبەران دەتوانن هەست بە شەپۆلی B بکەن، (یەکێک لە دوو جۆری سەرەکی شەپۆلی جەستەیی ئێلستیک کە پێی دەوترێت شەپۆلی بومەلەرزە لە بومەلەرزەزانیدا شەپۆلەکانی B خێراتر لە شەپۆلە بومەلەرزەییەکانی تر گەشت دەکەن).

توێژەرەکان ڕوونیان کردەوە کە بۆماوەیی ڕێگە بە هەڵسوکەوتەکانی “ئاگادارکردنەوەی زوو” دەدات بۆ جۆرەکانی تری ڕووداوەکان، ئەگەری هەیە هەندێک لە گیانلەبەران لاسایی ئەم ڕەفتارە بکەنەوە و بیکەنە “وەڵامی هەڵاتنێکی بومەلەرزە”.

زاناکان هێشتا توێژینەوەیەکی زۆریان هەیە بۆ ئەم دیاردەیە بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە، کە هەڵسوکەوتی ئاژەڵان دەکرێت وەک یەکێ لە ئامرازەکانی پێشبینیکردنی بوومەلەرزەی بەهێز بەکاربهێنرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن