جۆرێکی دیاریکراو لە بەهارات. مێشکت دەپارێزێت و میزاجت باشتر دەکات

یەکەم هەنگاو کە پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی مەزاجت، ئەوەیە کە خۆراکی تەندروست بخۆیت.

هەرچەندە دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی پرۆتین و فایبەر و کاربۆهیدراتی پێویست هەمیشە گرینگن، پێکهاتەیەکی دیکە هەیە، کە دەتوانێت تەندروستی مێشکت باشتر بکات.

پسپۆری خۆراک جۆنا وین دەڵێ، دارچین یەکێکە لە باشترین بژاردەکانی بەردەست بەهۆی تایبەتمەندیەکانی دژە هەوکردنی و سوودەکانی دیکەی.

سوودەکانی دارچین:

دەتوانێ میتابۆلیزم بەرزبکەنەوە.

سوود بە مێشک دەگەیەنێت، میمۆری بەهێز دەکات و میزاج باشتر دەکات.

هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی هەوکردن دەدەن لە لەش و هۆرمۆنەکانیش رێکدەخات.

تێکەڵکردنی دارچین لە خۆراک و خواردنەوەکانتدا:

ده توانن تێکەڵ بە قاوەی بکەن

لەسەر ماست بیپرژێنە

دەشتوانن تێکەڵ بە زەلاتەکانی بکەن

ڕەنگە بە دڵت بن