بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی بەئامادەبونی بەرپرسانی دیسکە جیاوازەکان و نوێنەری کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێم و پێشوازی لە نوسەر شاعیری ئەمازیغی و دۆستی گەلی کوردستان مەلیکە مەزان کرد
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 07.02.2023 تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگایی بارزانی بەئامادەبونی موزەفەر ئەحمەد نوێنەری کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێم و جەودەت نەجار ،عەلی فەیلی ،دکتۆر عەرەفات ئەکرەم بەرپرسانی دیسکە جیاوازەکانی بارەگایی بارزانی و سمکۆ بۆتانی شاعیر و کەسایەتی کوردستانی ڕۆژئاوا پێشوازی لە مەلیکە مەزان نوسەر شاعیر ئەمازیغی دۆستی گەلی کوردستان کرد
لەدیدارێک دا بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی ئاڵای کوردستان بە واژوی خۆی پێشکەشی مەلیکە مەزان کرد و ستایشی هەڵوێستی ئازا و نیشتیمانیەکانی بەرامبەر گەلی کوردستان کرد و ، هاوسۆزی وهاوڕێی ڕێگایی ڕزگاری بۆ هەردوو گەلی کوردستان و ئەمازیغی خواست
جێی ئاماژەیە مەلیکە مەزان شاعیر و نوسەری گەلی ئامازیغی لە ساڵی 1960 لە باکوری ئەفریقا لەدایکبووە ، بەدۆستێکی گەورەی گەلی کورد ناسراوە ،یەکێکە لەوانەی هەمیشەخۆشەویستی بۆ گەلی کورد و ئاڵاو خاکی کوردستان و پێشمەرگەو خوێنی شەهیدان و سەروەر وسبولی نەتەوەکەمان هەبووە ، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوو وەک دۆست ودڵسۆزێکی بەئەمەک خۆشەویستی گەلی کورد لەمەیدان بووە ، داکۆکی لەدۆزی گەلی کورد کردووە ، چەندین لێکۆڵینەوە و رۆمان ودیوانی شیعری کاریگەری لەسەر کوردهەیە،بەردەوام لە ڕێی بەرهەمەکانیەوە پشتگیری لەگەلی کوردستان دەکات، و ڕێزی زۆری بۆ قوربانیدان و تێکۆشانی پێشمەرگە هەیە.