داتای فەرمی: لەساڵی 2022دا هەزاران کەس وڵاتیان جێهێشتووە

لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی ئابووری پەککەوتەی ئەو وڵاتە، ساڵی ڕابردوو نزیکەی 30 هەزار کەس کۆچیان کردووە، بەگوێرەی وتەی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، زیاتر لە 1,700,000 کەس لە دەرەوەی وڵات دەژین.

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی تونس، ئاشکرای کرد، کە نزیکەی 30 هەزار تونسی لەساڵی 2022 وڵاتیان جێهێشتووە و، دیاردەی کۆچکردن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

ئەو وەزیرە ئەوەشی خستەڕوو کە کار لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا بەردەوامە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە ناوچە ناوخۆییەکان بۆ نەهێشتنی بێکاری لە نێوان گەنجاندا، بە تایبەتی لەگەڵ ئیتالیا کە خاوەنی 900 کۆمپانیان لە تونس و هەماهەنگی ئەنجام دەدەن.

ڕەنگە بە دڵت بن