كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی كارەساتی بومەلەرزەو ئەو وێرانکارییەی باکوور و رۆژئاوای کوردستانی گرتووەتەوە كە هەزاران كەس لە خوشك و برایانمان بوونەتە قوربانی، هەروەها سەركوتی خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئێرانەوە لە پاش شۆرشی ژینا، کۆنفدراسیۆن بڕیاری دا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، هیچ چێژن و ئاهەنگێک لە ناوەندەكانی ڕەوەندی كوردستانی نەگێڕێت، جگە لە ڕێورەسمی هەڵكردنی ئاگری نەورۆز و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی كوردو كوردستان
كوردستان ئاوەدان
كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی
09.02.2023