خانمە نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری دهۆک و چالاکوانی ئافرەتان، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 10.02.2023، سەرفراز نەقشبەندی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوان، لەوڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
جێی ئاماژەیە، سەرفراز نەقشبەندی لە شارۆچکەی بامەڕنێی سەر بە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە و، سەرنووسەری ڕۆژنامەی وڵات بووە، هاوکات چەندین وتار و نووسینی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردۆتەوە، هەروەها چەند بەرهەمێکی ئەدەبی وەک چیرۆک و ڕۆمان هەیە.
س،ح