سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا هاوڕان لەسەر توندکردنی کۆنترۆڵی سنووری نێوان بولگاریا و تورکیا و زیادکردنی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران رێککەوتن.
سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا، لە برۆکسل ڕێککەوتوون لەسەر زنجیرەیەک ڕێوشوێن بەمەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی، کە دەگەنە ئەوروپا، ئەوەش بە توندکردن و کۆنترۆڵکردنی سنووری نێوان بوڵگاریا و تورکیا، هاوکات زۆرکردنی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتانی خۆیان.
جێی باسە، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لیین. دوای کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی: “کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی سنوورە دەرەکییەکانمان و ڕێگەگرتن لە کۆچکردنی نایاسایی”.