حکومەتی ئەڵمانیا ئاسانکاری پێدانی ڤیزا بۆ کەسوکاری ئەوانەی لە ئەڵمانیا نیشەتەجێن و رزگاربوون لە بوومەلەرزەکە دەکات، کە بەو ڕێگایەدا دەتوانن کەسوکاری قوربانیان لە ئەڵمانیا چارەسەری پزیشکی وەربگرن.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە بەرلین ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزای سێ مانگی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەکات، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کەسوکاریان لە ئەڵمانیا نیشتەجێن.
لەمبارەوە نانسی فەیسەر وەزیری ناوبراو بە ڕۆژنامەی بیڵدی ڕاگەیاند، دەتوانین ڕێگە بە کاسوکاری خێزانەکانی سوریا و تورکیا ئەوانەی لە ئەڵمانیا نیشتەجێن بدەین و، کارئاسانی لە پێدانی ڤیزای سێ مانگیان بۆ بکەین، تا لەم ڕێگایەوە کەسوکارەکانیان بتوانن چارەسەری پزیشکی وەربگرن.
ئەمەو سایتی دی ڤی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا کە سەر بەهەمان پارتی ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیایە لە پارتی سۆشیال دیموکرات، بە هاوبەشی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ خێزانی قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریایە، کە بەگوێرەی ئامارەکان25هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
س،ح