هەڵسەنگاندنێک لەلایەن ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ کۆچ و پەنابەران ئاشکرای کردووە، کە زۆربەی ئەو کەسانەی ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار داوای پەنابەرییان لەو وڵاتە کردووە، رۆشتوونەتە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا.
دەستەڵاتی فیدراڵی کۆچ و کۆچبەران (FAMF) بە هەفتەنامەی ڤێڵت ئام سۆنتاغی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، نزیکەی 35 هەزار پەنابەر کە ساڵی ڕابردوو داوای پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە، رۆیشتوونەتە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، ئەوەش لە رێیی پەنجەمۆریانەوە ئاشکرابوون.