ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا کۆبوونەوە و چەند پرسێکی گرینگی وەک کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ لێقەماوانی باکوور و رۆژئاوا و، خۆ ئامادەکردن بۆ کاروچالاکییەکانی ئەمساڵ لەگەڵ ناوەندەکانی دیکەی کەنەدا.
بە سەرپەرشتی شوان ئاغا غەفور بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا و هێدی قەڵادزێی جێگری بەرپرسی ناوەندەکە کۆبوونەوە، کە تێیدا چەند پرسێکی گرینگیان تاوتوێکرد، وەک:
1- ئەرک و بەرپرسیارێتی و دابینکردنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی کارەساتە دڵ تەزێنەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان.
2- هەڵوەشاندنەوە و ئەنجامنەدانی ئاهەنگی نەورۆز، بەهۆی ئەو کارەساتەی کە بەسەر خوشک و برا کوردەکانی باکوور و رۆژئاوا هات.
3- خۆئامادەکردن بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە کاروچالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە هەمەهانگی لەگەڵ ناوەندەکانی دیکەی کە لە کەنەدا دامەزراون.
4- بەرنامەڕێژی بۆ دامەزراندنی کۆنفدراسیۆن لە کەنەدا
5- وەک لە رابردو ئەنجامدراوە بۆ پاڵپشتی کۆمیتە و رێکخراوانی کوردستانیان لە هەر بوارێک، ئەوەش بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد و هەرچوار پارچەی کوردستان، بەردەوام دەبێت.
6- بەردەوام بوون لە پشتگیری کردنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و، هاوخەمی بۆ خوشک و براکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.