سەرۆکی پارتی دیموکراتی سوید بیۆرن سودەر، سەبارەت بە هەواڵی دەرکردنی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی کۆچبەران میکایل ڕیبنڤیگ لێدوانی دا و دەڵێ، کاتی پاککردنەوەی جەستەی سویدییە لەو کەسانەی بەرگری لە پەنابەران دەکەن.
ئێس دی ڕایگەیاند کە دەیەوێت ڕیبنیڤیگ بانگ بکات بۆ لیژنەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی پەرلەمان بۆ پرسیارکردن لە “خراپ ڕەفتارکردن” لە ماوەی کارکردنیدا،
ماریا ستینەرگارد وەزیری کۆچ و کۆچبەران وتی، کە سیاسەتی کۆچکردن “گۆڕانکاری گرینگ بەخۆیەوە دەبینێ، لەگەڵ تەواوبوونی دەستنیشانکردنی بەڕێوەبەری گشتی.
حکومەتی ئێستای سوید، دەیەوێت سەرجەم ئەو کاربەدەستانەی نێو وەزەراتی کۆچ و کۆچبەرانی وڵاتەکەی لەو کەسانە پاک بکاتەوە، کە سوورن لەسەر کارئاسانیکردن بۆ پەنابەران.