لەم شوێنانە کارەساتی تەندروستی بەڕێوەیە

ترسی کارەساتێکی گەورەی تەندروستی لەو ناوچانە هەیە، کە لە ڕۆژی شەشی ئەم مانگە بوومەلەرزەی لێکەوتووەتەوە، چونکە زیانلێکەوتووەکان گوازراونەتەوە بۆ ئەو کامپانەی کە بەهۆی کەمی ماددەی سەرەتایی و کەرەستەی پزیشکی و ئامادەکاری پزیشکی و دژە میکرۆبی تێدا پاشەکەوت نەکراون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە، کە ژمارەی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی دوو وڵات، لەوانەیە لە 23 ملیۆن کەس زیاتر بێت، کە نزیکەی 5 ملیۆنیشیان لە دۆخێکی لاوازدان، ڕێکخراوەکە نیگەرانی خۆی سەبارەت بە قەیرانێکی گەورەی تەندروستی دەربڕیوە، کە زیانەکەی لە زیانەکانی بوومەلەرزەکە زیاتر بێت و، ترسی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا هەیە، کە لە سوریا سەریهەڵداوەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن