لەیادی 52 ساڵەی دامەزرانی یەکێتیی نووسەرانی کوردا
کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانیان
پێشکەش بە (یەکێتیی نووسەرانی کورد) کرد.
کاتژمێر ٣:٣٠ی سەرلەئێوارەی
ڕۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٠٢٣/٢/١٥
لە لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد و، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو و لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا،
خاتوو ژاڵە عومەر بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و، لەیادی 52 ساڵەی دامەزرانی یەکێتیی نووسەرانی کوردا، پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانی پێشکەش بە مەڵبەندی گشتی یەکێتیی نووسەرانی کورد و، لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد کرد.
پاشان موزەفەر ئەحمەد بەناوی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، پەیامی پیرۆزبایی خۆیانی لەڕێگای ئازاد عەبدولواحید جێگری سەرۆکی مەڵبەندی گشتی نووسەران و، عەبدولڕەحمان فەرهادی سەرۆکی لقی هەولێری نووسەران گەیاندە ئەندامان و سەرجەم ئەدیبانی یەکێتیی نووسەران و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی زیاتریان لە کاروچالاکییەکانیاندا بۆ خواستن.
شایانی باسە، هەرهەمان ڕۆژ ، دوای خولەکێک هاوخەمی و وەستان بۆ گیانی ئەنفالکراوان و گۆڕە بە کۆمەڵەکان،
یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی هەولێر ، بەهاوکاری یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، نوێنەرمان بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبی:
(عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان)
العراق، دولة المقابر الجماعية
کتێبەکەش بەدیاری پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.