ئەمڕۆ پۆلیس دەستگیرکردنی پەنابەرێکی بەگومانی یارمەتیدانی پەنابەرێکی دیکەی دەستگیرکراو لە نەخۆشخانەیەکی نۆرشۆپینگی سوید راگەیاند.
دوو چەکدار لە سەردانێکیاندا بۆ نەخۆشخانەیەکی نۆرشۆپینگ، یارمەتی تۆمەتبار میلاد سەفی تەمەن 20 ساڵیانداوە، تا لە دەست سزاکەی هەڵبێت، ئەمڕۆ یەکێ لەوانە دەستگیکراوە.
لە راگەیەندراوێکی پۆلیسدا هاتووە، ئەو پەنابەرە گومانی لێکراوە بە چەک هەڕەشەی لە کارمەندێکی حکومەت کردووە و یارمەتی هەڵاتنی پەنابەرێکی تاوانباری داوە.
پۆلیس لەو باوەڕەدایە کە هەڵاتنەکە بە وردی پلانی بۆ دانراوە، چونکە دوو ئۆتۆمبێل لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەکارهاتوون.
میلاد سەفی سەر بە چەتەی ماتۆڕسکیل لە ساتودەرە و، دوای تەقەکردن لە ئوتۆمبێلێک لە بۆنکفلۆی دەرەوەی مالمۆ، بە دە ساڵ زیندانی سزا دراوە.