یانەیەکی وەرزشی لە ژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکانی ئەنجام دەدا


 
 
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، بەیاوەری سكرتێری ناوەند، لەگەڵ بەرپرسانی یانەی وەرزشی نەورۆز لەو شارە  كۆبوونەوە، ئەوەش بۆ تاووتوێكردنی هەماهەنگی و كاركردن لەژێر چەتری ناوەندی رەوەندی كوردستانی.
رۆژی سێ شەممە، رێکەوتی  ١٤/٢/٢٠٢٣، فەرەیدون رەزا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام و، ڕزگار حەمەد رەسوڵ سکرتێری ناوەند، لەگەڵ (كەمال و شوان و بەهرۆز)، بەمەبەستی هەماهەنگی و کارکردن لەژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیدا کۆبوونەوە، کە تێیدا بڕیاردرا یانەی نەورۆز لە ئێستا بەدواوە، كارەكانی خۆی بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی رەوەندی كوردستانی ڕێكبخات و بەیەكەوە كارەكانیان ئەنجام بدەن. 
هەروەها (شوان)نیان وەك نوێنەری خۆیان لە ناوەندی رەوەندی كوردستانی-ببێرمینگهام دیاری كرد و، لەلایەن ناوەندەكەوە پێشوازی لێكرا، ئەمە بۆ ئەوە بوو تا لە نزیكەوە هەماهەنگی و هاریكار بن لەگەڵ ناوەند، وە بەپێچەوانەشەوە.
جێی باسە، بڕیاردرا ناوەند بەگوێرەی توانا هاوکاری یانەكە بكات، ئەوەش بۆ برەودان بە تواناکانیان.
  
بریاردرا لۆگۆی ناوەندی رەوەندی كوردستانی بێرمینگهام بخرێتە سەر دەستەیەك لە جل و بەرگی یانەكە وەكو پشتگیریەك بۆ بەرپرسان ویاریزانانی یانەكە كە نیشانبدات ڕێكخراوی ناوەندی رەوەندی كوردستانی سەپۆرتی ماددی و مەعنەوی یانەكەیە، بۆ ئەوەی نیشانی بدەنلەبەرامبەر یانەكانی تر كە ئەوانیش سپۆنسەر ئەكرێن بۆ باشتركردنی تواناكانیان  و پێشكەشكردنی یاری كوالیتی باشتر.

ڕەنگە بە دڵت بن