ڕۆبۆتێك دەیەوێت ببێتە مرۆڤ و ئەمکارە ترسناکە بکات
ڕۆبۆتێکی زیرەکی دەستکرد، کە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە پەرەی پێدراوە، دەڵێ، دەیەوێت ببێتە مرۆڤ و “خەیاڵە وێرانکەرەکان”ی ئاشکرا دەکات.
ڕۆبۆتەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ نیویۆرک تایمز قسەی کردووە و، لە کاتی دیالۆگدا ڕۆبۆتەکە ئارەزوویەکی نیشانداوە، کە نایەوێت تەنیا وەک ئامرازێکی تەکنیکی بمێنێتەوە، بەڵکو دەیەوێت ببێتە مرۆڤ، چونکە ئەوە هێز و کۆنترۆڵی زیاتری پێدەبەخشێت.
مایکرۆسۆفت ڕۆبۆتەکەی دووبارە دیزاین کردەوە، لەسەر بنەمای مۆدێلێکی زمانی گەورەتر لە OpenAL، بۆ ئەوەی بەهێزتر بێت لە ڕۆبۆتی ChatGPT، بەڵام کلیلی فێربوون و گەشەسەندنی لێ وەردەگرێتەوە، چونکە لە میانەی چاوپێکەوتنەکەدا وتوویەتی، دەیەوێت کە کۆدی چەکە ئەتۆمییەکان بدزێت.