بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی بولگاریا رایگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی 18 کۆچبەر کە لە بارهەڵگرێکدا خنکان، بە ئەی پی ئێف پی ڕاگەیاند، کە حەوت کەسیان لەسەر ئەوە دەستگیرکردووە.
ئەوەش هاتووە، کە سەرۆکی تۆڕی قاچاخچییەکان لەنێو گومانلێکراوەکاندا بووە، کە پێشتر پێنج مانگ سزادراوە لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤ، هەر ئەویش رێکخەری هێنانی ئەو کۆچبەرانە بووە بەو بارهەڵگرە، تا لە بوڵگاریاوە بیانپەڕێنێتە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
جێی باسە، دوێنێ دەستەڵاتدارانی بوڵگاریا رایانگەیاند، کە لە بارهەڵگرێکدا چەندین کۆچبەریان لە نزیک سۆفیای پایتەخت دۆزیوەتەوە، کە 18یان بەهۆی نەمانی ئۆکسجین گیانیان لە دەستداوە و، ئەوانی دیکەشیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.