دوو لێکۆڵینەوەی نوێ، ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە زیادکردنی کەمێک شیر بۆ قاوەی بەیانیت، دەتوانێت تایبەتمەندییەکانی دژە هەوکردنی قاوە بەهێز بکات، زانایانی خۆراک زانیویانە کە چۆن پرۆتینەکانی شیر سوودە تەندروستییە شاراوەکانی دژە ئۆکسیدانەکان لە قاوەدا زۆر زیاد دەکەن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی New Atlas، دوو توێژینەوەی نوێ سەرنجیان خستۆتە سەر کۆمەڵێک پێکهاتەی ئەندامی ناسراو بە پۆلیفێنۆل، پۆلیفێنۆلەکان ناسراون بە کاریگەری دژە ئۆکسیدان، کە فشاری ئۆکسید لە لەشی مرۆڤ کەم دەکاتەوە.
لە دوو توێژینەوە نوێیەکەدا، توێژەرانی زانکۆی کۆپنهاگن سەرنجیان خستەسەر یەک کاردانەوەی پۆلیفێنۆل، بەتایبەتی ترشی کافێیک و ترشی کلۆرۆجینیک، دوو پۆلیفێنۆلە سەرەکیەکەی قاوە و سیستین کە پرۆتینێکی سەرەکیە لە شیردا.
یەکەم لێکۆڵینەوە سەیری کاریگەریەکانی گرووپی پرۆتین و پۆلیفێنۆلی لەسەر خانەی بەرگری کرد، توێژەرەکان دواتر بەشێوەیەکی دەستکرد هەوکردنیان لە خانەی بەرگری دروستکرد، ئەوەش بۆ ئەوەی بزانن کە گرووپی پرۆتین و پۆلیفێنۆل چەندە کاریگەر بوون لە ڕێگریکردن لە هەوکردن.
ئەنجامەکان کاریگەر بوون و دەریخست، کە پۆلیفێنۆڵەکانی زیادکراوی پرۆتین، دوو ئەوەندە کاریگەرن لە ڕێگریکردن لە هەوکردنی خانە بەرگرییەکانی جەستە، بە بەراورد لەگەڵ کاریگەری پێکهاتەی پۆلیفێنۆل بە تەنیا.