بانگەوازێک بۆ کوردستانیانی بەریتانیا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام لە بانگەوازێکدا کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ڕۆژئاوا و باکووری کوردستانی ڕاگەیاندووە و، داوا لە کوردستانیانی بەریتانیا بەگشتی و، بەتایبەت کوردستانیانی بێرمینگهام و دەووروبەری دەکات، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆیی بەدەم بانگەوازەکەیانەوە بچن .

دەقی بانگەوازەکەیە:

هاوڕێیانی ئازیز

کورستانیانی تاراوگەی خۆشەویست لەهەر شوێنێکی بەریتانیا و بەتایبەتی بێرمینگهام و دەووروبەری .

ناوەندی ڕەندی کوردستانی-بێرمینگهام هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان.

بۆیە داواکارین بەدەنگ بانگەوازەکەمانەوە بێن و بەهەر شێوەیەک بێت بتوانن هاوکارمان بن و، کۆمەک کۆبکەنەوە بۆ خوشک و براکانمان کە لەم ڕۆژە سەخت و دژوارەدا پێویستیان بە هاوکاری ئێمەیە.

کۆمەک دەتوانرێت بە پارە بێت و بنێردرێت بۆ ئەو هەژمارە بانکییانەی سەر وێنەکە، ئەو بابەتانەی تریش کە زۆر گرینگن

  • جلوبەرگ بۆ هەموو تەمەنێک
  • شیری قتووی منداڵ

-دایبی منداڵ

-بەتانی گەورە و بچووک

-پێڵاو بۆ هەموو تەمەنێک

  • خواردنی وشکە و لە قتوونراو

-خێمە

تێبینی: حکومەتی تورکیا لەبەر باری تەندروستی ڕێگە نادات جلوبەرگ و پۆشاکی دەستی دوو بنێردرێت، بەڵام ئێمە ئەو جۆرە شتانە ئەنێرین بۆ ڕۆژئاوا.

ئەزیزان تکایە بەسنگێکی فراوانەوە بەدەنگمانەوە وەرن، دڵنیابن کۆمەکەکانتان لەدەستێکی ئەمیندایە و دەگاتە شوێنی مەبەست.

خوای گەورە پاداشتی چاکە و خێرەکانتان بداتەوە .

ڕەنگە بە دڵت بن