بەریتانیا: تیپێکی تۆپی پێی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە

تیپی تۆپی پێیKurdish FC  ی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، کە بۆ ساڵی دووەم لە کۆمبینەشن لیگ یاری دەکات، لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و بە 23خاڵ یەکەمی ڕیزبەندی گرووپەکەیە.

تیپی تۆپی پێی کوردیش ئێف سی  لە بەریتانیا، کە لەژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، کاروچالاکییە وەرزشییەکانی ئەنجام دەدا، دوای سەرکەوتنی ئەمڕۆی بەرامبەر Kings arms بە ئەنجامی 6 -2، توانیان  خۆیان لە ڕیزبەندی یەکەمی خولەکە جێگیر بکەن، گۆڵەکان لەلایەن یاریزانان مەهدی دوو گۆڵ، وە  هۆگر و، ڕامیار و، شەهاب و مەحەمەدیش سەروو گۆڵێکیان تۆمارکردووە، بەم ئەنجامەش بە کۆی 23 خاڵ لەڕیزبەندی یەکەم گرووپەکەن، بەمەش لە پلەی یەکی کۆمبینەیشن لیگ  ئاستێکی باشیان هەیە و، هەوڵیان بۆ بەدەستهێنانی پلەی نایاب نزیکتردەکاتەوە.

جێی باسە ئەم تیپە بۆ ساڵی دووەم لە خولی کۆمبینەیشن لیگ یاری دەکەن، پارساڵ لە پلەدوو بۆ پلە یەک سەرکەوتن و، ئەمساڵیش بەنیازن بۆ پلەی نایاب سەربکەون، پێکهاتەی KurdishFC  کۆمەڵێ یاریزانی لاوی کوردی دانیشتووی بەریتانیان و، یەکێکن لە دیارترین و باشترین تیپی تۆپی پێی ناوچەکە، سەرکەوتنیان بۆ کوردانی تاراوگە و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی مایەی دەستخۆشییە .

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن