میدیاکانی فەرەنسا دەڵێن، کە هونەرمەندی مەغریبی “سەعد لمجرد” بڕیارە ڕۆژی دووشەممە جارێکی لەبەردەم دادوەری فەرەنسا لە پاریسی پایتەخت دەربکەوێت.
سەرچاوەکان گوتیان ئەمە بۆ تەواوکردنی دادگاییکردنی دۆسیە بەناوبانگەکەی دەگەڕێتەوە، کە درەنگانی ساڵی 2016 شەوێ پێش ئەوەی یەکێ لە کۆنسێرتەکانی لە پاریس ئەنجام بدات، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتێکی گەنجی فەرەنسی تۆمەتبار کراوە.
ماڵپەری مەغریب “هێسپرێس” لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لەو هونەرمەندە دەڵێت: “دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە دوا و یەکلاکەرەوە دەبێت”.
خانمە گەنجە فەڕەنسییەکە بە ناوی لاورا، لە سکاڵاکەیدا گوتی لەبەر ئەوەی ئەم ڕووداوانە لە ژووری گۆرانیبێژان لە هۆتێلێکی پاریس و لە تشرینی یەکەمی 2016 ڕوویدا، ڕۆژێک پێش کۆنسێرتەکەی لە پایتەختی فەرەنسا، دوای ئەوەی گۆرانیبێژەکە ” کحول و دەرمانی خواردووە”.
جێی باسە، ئەو گۆرانیبێژە لە مانگی ئابی 2018دا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرا، ئەمەش دوای سکاڵایەکی ژنێکی گەنج لەسەر ڕووداوێکی وا دانرابوو لە شاری سەنت ترۆپێزی باشوری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا.