سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی دلارنا دامەزرێندرا

بەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی دلارنای سوید دامەزرێندرا.

 ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 19.02.2023 لە شاری بۆرلەنگێی باکووری سوید، بە سەرپەرشتی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، کۆڤان ئامێدی سکرتێری کۆنفدراسیۆن، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی دلارنای سوید دامەزرێندرا.

دەستەی کارگێڕی ناوەندی هەرێمی دلارنا پێکهاتبوون لە، عەلی جومعە بەرپرسی ناوەند، محەمەد ئیمین ئۆس  سکرتێر، سامی میران بەرپرسی دارایی، ئازاد جومعە و فەواز مەحمود وەک ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دەستنیشان کران.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن